شەیدا قەوامی لە شاری سنە و لە بنەمالەیکی هونەر دۆست لە دایک بوو. و هەر لە سەرەتای منداڵیەوە حەزی لە هونەر بە تایبەت شانۆگەری و مۆسیقا بوو. لە تەمەنی ١٧ سالیدا مەقامەکانی ئاوازی ئێرانی بەنهێنی فێر بوو.
بەڵام لەبەر قەدەغەی گۆرانی وتن بۆ ژنان و گوشارەکانی کۆمەڵگا بەناچار دەستی لێ هەڵگرد.
لە ٢٠١٣دا بۆ درێژەدان بە هونەرەکەی و لەبەر ئەوەی چالاکوانی مافی ژنان بوو بەناچار ئێرانی بەجێ هێشت و ڕووی لە تورکیا کرد. لەوێدا دیسان دەستی کردەو بە هونەر و یەکەمین گورانی خوی بە ناوی "شیرینم" لەگەڵ کاک ناسر ڕەزازی گورانی بێژی گەورەی کورد تۆمار کرد، و ئەم گورانیەی پێشکەش کرد بە همو ئەو ژنانەی لە ئێراندا زیندانین و یا ئیعدام کراون.
لە ٢٠١٤دا ڕۆیشتە ئاڵمانیا و تا ئەمڕۆ لەسەر کاری هونەری بەردوامە و هەندێ کۆنسرتی لە وڵاتانی ئۆروپی و باشوری کوردستان پێشکەش بە خەڵکی کورد کردوە.